ئاشقم که‌وه خودایه
بیری ئه‌شقم کردووه
ئه‌شقێک له شێوه‌ی ئه‌و ئه‌شقه‌ی
سوجده‌ی پێ بردم و سه‌رم له ژێر پێیدا
به‌رز به‌رز وه‌ک شه‌هید!!
ده‌ترسم له‌م هه‌رێمه کۆچی کردبێ ئه‌شق!
ئیتر په‌نجه‌یه‌ک له قژه‌کانمدا هیلاکی ده‌رنه‌کات
خونچه‌یه‌ک نه‌ڕوێت به‌سه‌ر لێوه‌کانمه‌وه
به‌هار پڕ بێت له خیانه‌تی گوڵ و
ئیتر هیچ،هیچ،هیچ دۆعایه‌ک دادم نه‌دات.
چه‌ند گوناهبارن ئێوه
ئه‌ی مناره‌ی مزگه‌وته‌کان
نه‌تان هێشت جارێک له جاران
دڵ بسپێرم به جریوه‌ی ماچێک و
کاکشانه‌کان لێورێژ بن له ئاوازی “l live you”
چه‌ند گوناهبارن ئێوه
ئه‌ی مناره‌ی مزگه‌وته‌کان !
پێنج فه‌ڕزه نه‌تان چپاند به گۆێچکه‌مدا
"إنا خلقناکم من العشق"
تا به‌ڕماڵه‌کان
سپی،سپی،سپی
پڕبن له من
ئاشقم که‌وه خودایه
با چیدی به‌خیلی به کۆتره باریکه‌کانی به‌رهه‌یوان نه‌به‌م
با چیدی له‌گه‌ڵ پاکیزه‌یی
کچه سه‌هۆڵینه‌کانی ناو مه‌عبه‌ده‌کاندا هه‌ڵنه‌وه‌رێم
گوێ مه‌ده دڵ شکاویم
فه‌رامۆشی که ئه‌و سۆیندانه‌ی
له شه‌وهه‌ڵاتی به‌ختمه‌وه هه‌ڵیانکردو
تا به‌ر ده‌مم بڕیان نه کرد.
خودایه!
به‌ر له‌وه‌ی شه‌و به‌سه‌ر دابێ
به‌ر له‌وه‌ی توک و نزای دارهه‌نارێکی ته‌نیا داوێنم بگرێ و
شه‌قامه‌کان سینگ له خوێنم وه‌رده‌ن
ئاشقم که‌وه.!