لێدووان
چ بێ وه‌فایه "
له هه‌ناوی گوتاری فیمینیستی ـــ دا *
عه‌لی قاسمیبۆیهکهم جار وشه‌ی فیمینیسم له لایه‌ن چارلێز فۆرییه ، سوسیالیستی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م ، به مه‌به‌ستی پارێزگاری له مافی ژنان هاتو‌وه‌ته ئاراوه له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیست و له ماوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆله‌کانی یه‌که‌می فیمینیستی و به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانی مافی ده‌نگدان ژوماره‌یه‌کی زۆری ژنان چووبوونه ژێر چه‌تری بزاڤی فیمینیستی و خۆیان به فیمینیست زانیوه ، ئه‌و بزاڤه‌ی که له سه‌ره‌تاکانی ده‌هه‌ی شه‌ست و هه‌فتای زایینی و سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلی دووهه‌م ؛ شوێن په‌نجه‌ی له سه‌ر ئه‌ده‌بیات ، سیاست ، هونه‌ر ، مێژوو ، ئابووری ، ماف ناسی و ... به جوانی دیاره .
هه‌ر چه‌ند شاخه‌و لق و پۆیه‌کانی بزاڤی فیمینیستی یه‌کجار زۆرن ، به‌ڵام هه‌ر مه‌موویان له سه‌ر ئه‌م خاڵه کۆکن که چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان هۆکاری جنسی هه‌یه .
به شێوه‌ی گشتی ده‌توانین فیمینیسته‌کان له ناو سێ ده‌سته‌ی جیا دا پۆلێن بکه‌ین :
1) لیبڕاڵه‌کان .
2) مارکسیست یا سوسیالیسته‌کان .
3) رادیکاڵ ــ ڵه‌کان .
به باوه‌ڕی فیمینیسته لیبڕاڵه‌کان کێشه‌ی گه‌وره‌ی ژنان له نابه‌رابه‌ری ئابووری و باروودۆخی له‌رزۆکی ژێرخانی مادی ژیانی ئه‌وانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ دیاره که‌م بوونی مووچه‌خۆری فه‌رمیش کێشه‌که‌ی ئاڵۆزتر کردووه ، به باوه‌ڕی ئه‌وان پێکهێنانی دۆخێکی له‌بارو گونجاوی ئابووری رێگه خۆش ده‌کا بۆ ئه‌وه‌یکه چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان له لایه‌ن پیاوانه‌وه تا رێژه‌یه‌کی دڵخواز دابه‌زێت . به باوه‌ڕی فیمینیسته لیبڕاڵه‌کان نابه‌رابه‌ری و چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان له یاسادا ریشه‌ی داکوتاوه ، هه‌ر ئه‌م ریشه داکوتانه‌ش ژنانی له زۆر به‌ستێنی گرینگی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌لاناوه ، به‌م پێیه به تووندی پێداگری له سه‌ر یه‌کسانی و به‌رابه‌ری له نێوان ژن و پیاو داده‌که‌ن .
فیمینیسته مارکسیسته‌کان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان له چه‌قی نیزامی سه‌رمایه‌داری دا ده‌بینن ،به وته‌یه‌کی تر ده‌سڵاتی پیاوان به سه‌ر ژنان دا به‌شێکه له سیستم و نیزامی سه‌رمایه‌داری ، له‌م رووه‌وه و به بۆچوونی ئه‌وان گۆڕانی ئه‌م پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی که تێکه‌ڵ به ده‌سه‌ڵاته ته‌نیا له گره‌وی سه‌رکه‌وتنی سوسیالیزم دایه .
فیمینیسته ڕادیکاڵه‌کان باوه‌ڕیان وایه که گوتاری زاڵی باوک سالارانه ده‌بێ گۆڕانی به‌سه‌ر دا بێ و زیاترین پێداگری له سه‌ر جیاوازبوونی هۆگرییه ده‌روونییه‌کانی ژنان و پیاوان ده‌که‌ن .
به شێوه‌ی گشتی ئێستا له هه‌ناوی مه‌قۆ مه‌قۆ و کێشه‌کانی گۆڕه‌پانی فیمینیسم دا دوو چه‌مکی بنه‌ڕه‌تی واته " یه‌کسانی " و " جیاوازبوون " ده‌بینرێ ، بزاڤی فیمینیسمی لیبڕاڵ داکۆکی له مافی یه‌کسانی ژن و پیاو ده‌کا و فیمینیسمی ڕادیکاڵیش له جیاوازی نێوانیان .
به‌م پێیه هه‌ر کامه‌یان ده‌بێ خاوه‌نی گوتاری تایبه‌ت به خۆیان بن و هاوسه‌نگیش له نێوان گوتاره‌کان دا پێک بێ ،به باوه‌ڕی من " چ بێ وه‌فایه " ـــ به دوور له ئاناڕشیزمی فیمینیستی که چه‌ند ساڵێکه له کوردستان سه‌ری هه‌ڵداوه ـــ تێمی سه‌ره‌کی گۆڕانی گوتاره‌کانه هه‌ر بۆیه له خاڵی سێهه‌م دا جێ ده‌گرێ .
* * *
*ئه‌م کورته خوێندنه‌وه باسی تکنیکه ئه‌ده‌بییه‌کانی نه‌کردووه ، ته‌نیا به شێوه‌ی گشتی باسی ئه‌و فه‌زایه ده‌کا که ده‌قه که‌ی تێدا خوڵقاوه
----------------------------------------------
بۆ بینینی شێعری چ بێ وه‌فایه " سه‌ری ئێره بده
سه‌رچاوه:
وێبلاگی کانی عه‌لی
+ نوشته شده در ۱۳۸۹/۱۰/۲۵ ساعت 3 توسط فه‌وزیه
|