نازانم ناوی بنێم چی!
فه‌وزیه سوڵتان به‌گی-بۆکان
هێشتا به‌ته‌واوی خه‌و به‌ری نه‌دابووم و هه‌ر خه‌واڵوو بووم ،ده‌نگی ئایفۆنه‌که دایچڵه‌کاندم ."خێر بێت و به‌م به‌یانییه روو له‌ماڵی من ناکات بێت و نه‌بێت به‌ڵای ناگه‌هانیه."ده‌ستێکم به قژه‌ئاڵۆزاوه‌که‌مدا هێناو به په‌له درگاکه‌م کرده‌وه،بێ پرس و سڵاو خۆی کرد به‌ژورێدا و وه‌لای سه‌روو که‌وت .هه‌وه‌ڵێ زۆر پێی دڵگران نه‌بووم پێم وابوو تاوێک داده‌نیشێ ،هیلاکییه‌ک ده‌ر ده‌کات و ده‌ڕوات ،که‌چی ئه‌ودانیشتنه‌ی دانیشت هه‌ستانی نه‌بوو.هه‌رچی به ئیما وئیشاڕه هه‌وڵمدا تێیبگه‌یه‌نم ،ئه‌من ئافره‌تێکم ته‌نیا، جۆان نییه غه‌ریبه‌یه‌ک شه‌وو رۆژ له ماڵمدا بمێنێته‌وه. خۆی لێ گێل ده‌کردو له‌م گۆێیه‌وه ده‌یبرد بۆ ئه‌گوێی.مه‌جبوور لای درگام لێگرت وکوتم: "جه‌ناب فه‌رموو وه‌ده‌ر که‌وه خۆم له خۆم دانیم چ ده‌گا به مۆته‌که‌یه‌کی وه‌ک تۆ...
له‌ژێر چاوه‌وه خێسه‌یه‌کی لێ کردم وبزه‌یه‌کی هاتێ.هه‌رچی قسه‌ی ناشیرین به سه‌ر زارم‌دا هات پێم کوت که‌چی وه‌ک ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ ئه‌ویشم نه‌بێ هه‌ستا له نێو کتێبخانه‌که هه‌زارو یه‌ک شه‌وی ده‌ست دایه‌و له سه‌ر جێگای خۆی دانییشته‌وه.
+ نوشته شده در ۱۳۸۹/۰۸/۱۹ ساعت 3 توسط فه‌وزیه
|