شێعری یه‌که‌م
چه‌تر
*فه‌وزیه سوڵتان به‌گی
گوێت لێیه؟
سه‌یر که چ دڵته‌نگییه‌ک ده‌بارێ
خه‌ریکه نیگام ده‌خنکێنێ وه همی سپیده‌یه‌ک
خوزگه .....وشه‌یه‌ک ده‌رگای دڵمانی نه‌کوتا
ماره‌ییم باران بوو
ئه‌مساڵ نه‌باری،
پاریش نه‌باری
گه‌ر ساڵێکی دیش...
ئاخ..
لیوانی سه‌ر سفره‌که‌مان شه‌ق ده‌با و
ده‌روونمان پڕ ده‌بێ له شووشه
دڵم شووشه
ده‌ستم شووشه
چاوم شووشه
ورد ..
ورد..
ورد..
به شه‌قامه‌کاندا
حه‌دیسی دڵشکاوی منداڵیم
بۆ جحێڵیم ده‌گێڕمه‌وه
ئه‌و پیر پیر
ده‌ڕوانێته بووکۆڵه‌ی به‌ر جامخانه‌کان
گوێت لێیه ؟ سه‌یر که چ بێده‌نگیه‌ک ده‌بارێ
ئیتر من به دووکه‌ڵی جگه‌ره‌که‌تدا و
تۆش به ته‌قه‌ی ئیستیکانه‌کان هه‌ستم ده‌که‌ی
ته‌مه‌نمان له بێهووده‌یی ماره‌کرد و
به‌ره‌و نارنجی پیاسه ده‌کات زه‌مان
چه‌ند زوو پیر.....
گوێت لێیه ؟
سه‌یر که چ تریقه‌یه‌ک ده‌بارێ
تریقه‌ی ئه‌و منداڵه نه‌گووراوانه‌ی
نه‌بووین به دایک و بابیان ئێمه
له سه‌بوریمدا خۆ ده‌خواته‌وه که‌نار
ورده‌ماسیه‌کانی رو‌ح ده‌مرن له‌ژ‌ه‌هری بێ ده‌نگیدا
ده‌که‌ونه ژێر لمی گریانه‌وه و فه‌رامۆش نابن ...نا
سه‌رابیک دێننه‌وه بیر توونیه‌تیان مه‌ستی مه‌ست
ئه‌کواریۆمێک ده‌کێشننه‌وه له زه‌ینیاندا سه‌وزی سه‌وز
ژنێک دروست ده‌که‌ن له- من- وێران... وێران
گوێت لێیه؟
سه‌یر که چ بێده‌نگییه‌ک ده‌بارێ
خوزگه..ئێس.ئێم.ئێس_ێک
گووشیه‌که‌می داده‌چڵه‌کاند.